الحوار المتمدن - موبايل
الموقع الرئيسي


لە يادى شۆرشێك دا كە هەمو دڕەندەکان گەمارۆیان دا!

احمد حامد قادر

2022 / 7 / 19
مواضيع وابحاث سياسية


لە يادى شۆرشێك دا كە هەمو دڕەندەکان گەمارۆیان دا!
ساڵى ٩٥٥ چینە دەسەڵاتدارەکەى عێراق ڕێڕەوى سیاسى عێراقیان وەرچەرخاند بەرەو ئەمریکا کە سەرگەرمى زنجیرەیەک هاوپەیمانەتى دوژمنکارانە بو دژى دەولەتى یەکێتى سۆڤیەتى جاران... لە ئەوروپا هاوپەیمانەتى ناتۆ/ ى لە نزیکەى ٣٠ دەوڵەت پێکەوەنابو لە خواروى ئاسیا/ یش هاوپەیمانەتى لە (٧) دەوڵەت پێک هێنابو. لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست/ یش هاوپەیمانەتیەکی پێک هێنا لە ئێران و پاکستان و تورکیا و عێراق کرا بە مەرکەز (بنکەى) ئەو هاوپەیمانەتیە, چونکە بو بە ئەڵقەى پێکەوەبەستنى دوانەکى تر بۆیە ناویان لێنا (المعاهدة المرکزیة) یان حلفى سەنتۆ.
ئیتر ئەم وڵاتە (عێراق) کرا بە مەڵبەندى جاسوسیەت و زەبروزەند نواندن و رێکخراوێکیان دامەزراند بە ناوى ـ مکافحة النشاط الهدام ـ (بەربەرەکانى کردنى چالاکیە تێکدەرەکان) و هەر کەسێک گومانى لێ بکرایە دەسگیرئەکرا و دور ئەخرایەوە.
هەرچى زیندانە شیوعی و دیموکراسیەکان هەبو لە قەڵاى (نوگرە سەلمان) ى بیابانى (سعودیة) کۆکردەوە بە نیازى لەناو بردنیان بە کۆمەڵ.. تەمو مژێکى ڕەشى ترسناک بەرى ئاسمانى عێراقى گرتبو!
لە گێژاوى ئەم تەنگوچەڵەمە سیاسیەدا بە هیمەتى حزبی شیوعى عێراق بەرەى نیشتمانى یەکگرتو لە نێوان حزبی شیوعى و بعث و استقلال و وطنی دیموکراتى دا پێکهات سەرەتاى ٩٥٧ لەلایەکی ترەوە کۆمەڵەى ئەفسەرە ئازادەکان ـ ئاشنابون بە رێکخراوى سەرباز و ئەفسەرە ئازادەکانى سەر بە حزبی شیوعى .. لەلایەکى ترەوە شەهید عبدالکریم قاسم خۆى پەیوەندى بە حزبی شیوعیەوە لە ڕێگەى (کمال عمر نەزمى) یەوە کە نوێنەرى حزبی شیوعى بو لە بەرەى یەکگرتو دا. هەروەها لە ڕێگەى (مقدم وەصفى طاهر) ەوە کە ئەفسەرێکى شیوعی بو.
ئا لێرەوە حزبی شیوعى ئاگادارى ڕۆژ و سەعاتى ڕودانى شۆڕشەکەى ١٤ تەموز ٩٥٨ بو. پێش وەخت هەمو ڕێکخستنەکانى حزب کەوتنە ئینزارەوە و لە بەرەبەیانى ڕاگەیاندنى شۆڕشەکەدا نزیکەى نیو ملیۆن جەماوەریان هێنایە سەر شەقامەکان بۆ پشتیوانى کردنى شۆڕشەکە و پاراستیان و سەرکەوتنى بە دەست هێنا.
ئەو شۆڕشە دەرئەنجامى پەنگ خورادنەوەى جەورو ستەم و برسێتى و هەژارى دەربەدەرى و ڕاوەدونان و کوشتنى سەدان هەزار پیاو و ژنى ئەم عێراق/ ە بو لە شۆڕشى ٩١٩/ ى شێخ مەحمود و شۆڕشى ٩٢٠ گەلى عێراق/ەوە...
دەرئەنجامى ئەوەبو کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى عێراق/ یان کرد بە مەرکەزى شەڕ و دەست درێژیکردن بۆ وڵاتان و بە وڵاتى سەربازیى دڕندە...
هەر بۆیە لە بەرەبەیانى ١٤/ تەموز ٩٥٨ دا نیو ملێون خەڵکى ڕەش و ڕوتى بەغداد ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ سەرخستنى شۆڕشى چواردەى تەموز بە سەرۆکایەتى ڕۆڵەى گەل شەهید عبدالکریم قاسم. لە ماوەى دو ساڵى یەکەمى حکومەتەکەدا ژمارەیەکى گرنگ و بەکەڵک بەرهەمى سیاسى و ئابورى و دیموکراسى و کۆمەڵایەتى بۆ خەڵکى عێراق هێنایە دى.
یەکەم- چین و توێژە حوکمڕانە نۆکەر و جاسوسەکەى ڕوخاند و عێراق بو بە جمهورى و دەوڵەتێکى سەربەخۆ.
دوەم- بۆ یەکەم جار لە مێژودا مافی نەتەوایەتى گەلى کوردى سەلماند و کوردو عەرەبى لە عێراق دا کرد بە هاوبەش.
سێیەم- یاساى چاکسازى ژمارە (٣٠) کشت وکاڵ ـ موڵکایەتى ـ بڕیاردا و سنورى بۆ سەرۆک خێڵە دەرەبەگەکان دانا.
چوارەم- لە یەکەم مانگى تەمەنى حکومەتەکەدا دەستورێکى دیموکراتى کاتى بۆ دەوڵەتەکە دانا.
پێنجەم- ٦/١٠/٩٥٨ بە ڕەسمى و بە گەرمەوە پێشوازى لە بەڕێز و خوا لێخۆش بو مستەفا بارزانى گیرا و هاتەوە بۆ نیشتمان.
شەشەم- لە ٢٣ و ٢٤/٣/٩٥٩ دا ئەم بڕیارانە دران ـ
١ - بەتاڵ کردنەوەى پەیمانى (سەنتۆ) ى شەڕانى
٢ بانکى ئیستەرلینى لەگەڵ بەریتانیا.
٣ هاوپەیمانەتى ( ئەمنى قەومى) لەگەڵ ئەمریکا
حەوتەم- ئایارى ساڵى ٩٥٩ بڕیاردرا ـ
١ دامەزراندنى هێزى بەرگرى میللى
٢ یەکێتى جوتیاران
هەشتەم-
یەکەم کۆنگرەى شەقڵاوە ١٠/٩/٩٥٩
دوەم کۆنگرەى شەقڵاوە ١٥/٨/٩٦٠
ئەوە دو کۆنگرەى سیاسی نەتەوایەتى کورد بو
نۆیەم- ١٤/٩/٩٦٠ دامەزراندنى کۆمەڵەى (ئۆپیک) دەوڵەتە نەوت دارەکان
دەیەم- بڕیاردانى یاساى خۆماڵى کردنى نەوت ڕۆژى ٧/٢/١٩٦٣ ـ کە کوشتیان یاساکە لە گیرفانى دا بو.
شۆڕشى تەموز بە سەرۆکایەتى عبدالکریم بە چوار ساڵ و شەش مانگ ئەم وڵاتەى هێنایەوە سەر شەقامە ڕێى دروست.
بەڵام ئەمریکا و هاوپەیمان و نۆکەر و بەکرێ گیراوەکانى لە عێراق دا بە تایبەتى لەبەر ئەوەى سەرى بۆ شۆڕنەکردن. زنجیرە یەک پیلان و هەوڵ و تەقەلایان لە (عبدالسلام عارف) ەوە تا کودەتا خوێناویەکەى شوباتى ٩٦٣ بۆ رێکخستن و ئەویان شەهیدکرد و عێراقیان خەڵتانى خوێن کرد و بە (لامەرکەزیەکى) ساختە دەستى کوردیان بڕی!!








التعليق والتصويت على الموضوع في الموقع الرئيسي



اخر الافلام

.. هل بات اجتياح رفح وشيكا؟ | الأخبار


.. عائلات غزية تغادر شرق رفح بعد تلقي أوامر إسرائيلية بالإخلاء




.. إخلاء رفح بدأ.. كيف ستكون نتيجة هذا القرار على المدنيين الفل


.. عودة التصعيد.. غارات جوية وقصف مدفعي إسرائيلي على مناطق في ج




.. القوات الإسرائيلية تقتحم عددا من المناطق في الخليل وطولكرم|