الحوار المتمدن - موبايل
الموقع الرئيسي


تورکیا خەریکە بە خشکەیى هەرێمى کوردوستان داگیر ئەکات

احمد حامد قادر

2022 / 7 / 26
مواضيع وابحاث سياسية


ساڵى ٩٨٢ حکومەتى صدام بوارى دابە تورکیا کە بە قوڵایى ٢٠کم هێزى سوپا بێنێتە عێراق/ەوە, واتە کوردوستانى عێراق ـ چونکە کورد واتەنى ((دوژمنى دوژمنم دۆستمە)). ساڵى ٢٠٠٧ حکومەتى مالیکى ئەو ماوەیەى گەیاندە (٢٥کم) بۆ لێدان و ڕاونانى PKK بە هەمان بیانو. چونکە نورى مالیکی/یش دوژمنى کوردە. لەو سەردەمانەوە حکومەتى تورکیا بەرەبەرە ئەو ماوەیەى پەرەپێ ئەدا و پەیتا پەیتا بنکە و پێگەى سەربازى تیایدا دائەکوتى و هێزى سوپاى تورکیا ئازادانە تەراتێنى تێدا ئەکات و دانیشتوانى ناوچەکە بە بۆردومانکردن و سوتاندن و هەڕەشە دەربەدەرئەکات. و بەرەو شارەکان ئەکشێ!! فڕۆکە جەنگیەکانى سەرتاپاى هەرێم ئەگەڕێن و ئەپشکنن و ئەکوژن و کشت وکاڵ و باخ و ئاژاڵى هاووڵاتیان ئەکوژن و زەوت ئەکەن!!
فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان/ یش لەهەر شوێنێکى ئەم هەرێم/ ە بیانەوێ خەڵک ئەکوژن, گوایە ئەوانە پەکەکەن!!
تۆڕە جاسوسیەکانی سەرتاپاى هەرێم/ یان تەنیوە بە جۆرێک هاووڵاتیان هەست ئەکەن کە تورکیا سەروەرى وڵاتەکەیان بەزاندوە و خۆى خاوەن بڕیارە. چونکە نە حکومەتى عێراق نە حکومەتى هەرێم بەرانبەر بەو تاوان و دەست درێژیەى تورکیا لە قسەى بۆش و بەتاڵ زیاتر هەڵوێستیان نەبوە و نابێ!!
بەمەرجێک هەردوکیان باش ئەزانن و زۆرجاریش بڵاوکراوەتەوە کە تورکیا کار بۆ داگیرکردننەوەى (ولایەتى موصڵ) (الجبال) ى جاران ئەکات. بە بیانوى ئەوەى کە حکومەتى کمال ئەتاتورک ساڵانى ٩٢٣٩٢٥ لەگەڵ حکومەتى بەریتانیا پێک هاتوە کە بۆ ماوەى (سەد) ساڵ دەست لەو وڵاتە هەڵبگرێ. کە بەریتانیا خستیە سەر هەردو ولایەتى بەغداد و بەصرة و حکومەتى عێراق/ ى نوێیان لێ پێک هێنا.
حکومەتى ئۆردوغان هەرچەندە بیانوەکەى لێدان و لەناوبردنى پەکەکەیە. بەڵام مەبەستە سەرەکیەکەى زەوتکردنەوەى (ولایەتى موصل) ە واتە هەرێمى کوردوستان! بۆیە نەشەرم لە یاسا نێو دەوڵەتیەکان ئەکا و نە حساب بۆ حکومەتەکانى بەغداد و هەرێم ئەکات و پەیتا پەیتا پەرە بە فراونکردنى دەسەڵات و تواناى ئەدات لە هەرێم دا.
ئەوى شایانى باسە زۆر لەو کوردانەى لە ناوچەکانى ترى کوردوستان کە لە تورکیا ژیاون و ئەژین ئەڵێن حکومەتى ئۆردوغان لەوانەى جوگرافیا دالە خوێندنگاکان دا هەرێم/ ى کوردوستانى عێراقى بە بەشێک لە خاکى تورکیا دائەنێ و خوێنداکارەکان بەوە گۆش ئەکات!! جا تۆ بڵێى کاربەدەستانى بەغداد و هەرێم ئەم ڕاستیە نەزانن؟!
ئەگەر لە حکومەتى ئێستا و پێشوترى بەغداد بگەڕێین کە نەیارى فیدڕاڵى ئەم هەرێم/ ەن و تا ڕادەیەک سەر بە ئەمریکا و پەیمانى ناتۆ ن؟! باشە حکومەتى هەرێم بۆ لە قسەى ڕوت و بەتاڵ بەولاوە هیچیان لە دەست نایە یان عەرەب واتەنى (المصالح فوق العقائد) بەرژەوەندى پەرستى باڵاترە لە بیروباوەڕ.
باشە بە تەماى چین ئەوەتا تورکیا لە ئاسمان و لە زەوى ئەم وڵاتەى کۆنترۆڵ کردوە دەسەڵاتى خۆى سەپاندوە هیچ حسابێکیان بۆ ناکات!!
خەڵکى کوردوستان لە پێناوى ئازادى و سەربەخۆیى دا ٢٨ ساڵ (٩٦٣٩٩١) ڕوبەڕوى ئاگر و ئاسن و کیمیاباران بونەوە. ئەگەر چەکى کیمیاى نەبوایە ڕژێمى صدام/ یشیان ئەڕوخاند.
هێزى پێشمەرگەى کوردوستان دوابەدواى رێفراندۆم/ەکە لە چەند بەرەیەکى بەگژاچونەوە سوپاى عێراق/ یان تێک شکاند!! ئەم هێزە ئەمڕۆ زۆر لە جاران تۆکمەتر و پڕچەک تر و شارەزاترە و ئەتوانێ سنورى وڵاتەکەى خۆى بپارێزێ و داگیرکەر وەدەربنێ. بێگومان لە ناوچەکانى ترى عێراق و هێزەچەکدارەکاندا چین و توێژێکى ئازادى و سەربەخۆیى خواز هەیە هاوکارى هێزى پێشمەرگە بکات..
ڕوبەڕونەوە تەنها ڕێگایەکە چارەسەرێکە ئەم وڵاتە لە دەست تورکیاى داگیرکەر ڕزگاربکات و لەخاکى هەرێم وەدەرى بنێ.
ئەمڕۆ کۆمەڵگەى نێو دەوڵەتى یەکێتى ئەوروپا و پەیمانى ناتۆ زیاتر لایەنگیرى تورکیا/ یە نەک عێراق و هەرێم... تورکیا بە پشتى ئەوان ئەم دەست درێژیە ئەکات و خەونەکەى (کمال ئەتاتورک) ئەهێنێتە دى. نابێ ئەوەیش لەبیر بکەین کە ئەم هەرێم/ ە خاوەنى سامانێکى سروشتى بزورگە و چاوى لەسەرە و تورکیاش تا بینە قاقاى لە گومى تەنگ و چەڵەمەى ئابورى دا غەرق بوە. واتە جەوهەرى کێشەکە ئابوریە. ئەوەبو (جۆ بایدن) لە جدة لە کۆبونەوەکەى دا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق بە ئاشکرا باسى کرد.








التعليق والتصويت على الموضوع في الموقع الرئيسي



اخر الافلام

.. الولايات المتحدة تعزز قواتها البحرية لمواجهة الأخطار المحدقة


.. قوات الاحتلال تدمر منشآت مدنية في عين أيوب قرب راس كركر غرب




.. جون كيربي: نعمل حاليا على مراجعة رد حماس على الصفقة ونناقشه


.. اعتصام لطلبة جامعة كامبريدج في بريطانيا للمطالبة بإنهاء تعام




.. بدء التوغل البري الإسرائيلي في رفح