الحوار المتمدن - موبايل
الموقع الرئيسي


هەرێمى کوردوستان دوێنێ و ئەمڕۆ

احمد حامد قادر

2022 / 8 / 8
مواضيع وابحاث سياسية


بۆ ئەوەى ڕوداو و بەسەرهاتە کۆن و سواوەکان دوبارە نەکەمەوە. ئەڵێم لەم هەرێم/ ە دا پاش ڕاپەڕینەکەى ئازارى ٩٩١. دەسەڵاتى خۆنەتەوەیى هاتەکایەوە. ئەم دەسەڵاتەیش بێ گومان بەرهەمى شۆڕشى پڕ لە قوربانى و ماڵ وێرانى و ئەنفال و ڕاگواستن و کیمیاباران و زیندە بەچاڵ کردنى سەدان هەزار هاووڵاتى بو لە ساڵى ٩٦٢ وە تا ١٩٩١.
بیرمەند و کەسایەتیە دانا و سیاسیەکان لە جیهان دا سەبارەت بە ئامانج و مەبەستى (شۆڕش) شۆڕشى گەلێکى ژێردەستەکراو و ڕەنج و ماف خوراو و شەیداى ئازادی و ئاشتى و خۆش گوزەرانى ... هتد. توویانە ئەو شۆڕشە چەند مەرجێک (چەند ئەرکێکى) مێژویى لە ئەستۆیە ئەبێ جێبەجێى بکات بۆ خەڵکى وڵاتەکە! ئەرکەکانى حکومەتى شۆڕش/ یش ئەمانەن وەکو گەڵاڵەکراوە ـ
یەکەم ـ دەسەڵاتى داگیرکەر و دەست و پێوەندو ئاسەوارەکانیان بە تەواوى پاکتاوبکات.
دووەم ـ کۆمپانیا چاوبرسیەکانى بێگانە لە وڵات بکاتە دەرەوە.
سێیەم ـ ئەو کۆمەڵ و کەسایەتیانەى هاوکارى دەسەڵاتى داگیرکەر بوون بە سزاى گەل و نیشتمان بگەیەنن و سامان و تاڵانیەکانیان زەوت بکا.
چوارەم ـ کێشە و گرفتە کەڵەکەبوەکانى جەماوەر (ستەمی زۆرداران, بێکارى, برسێتى, ئاوەدانکردنەوە ... هتد)
پێنجەم ـ بەرنامە و سیاسەتێکى ئابورى ئازاد و واقعى دابڕێژێ و بخاتەگەڕ کە لە خزمەتى زۆرینەى خەڵکى وڵات دا بێ. بە تایبەتى جوتیاران و چین و توێژە زەحمەتکێشەکان. سامان و داهاتى وڵات لە خزمەتى بەرەو پێش بردنى گەل و نیشتمان دا بخاتەگەڕ.
شەشەم ـ پەیوەندى دیبلۆماسى و ئابورى و ڕوناکبیرى لەگەڵ دراوسێکان و دەوڵەتانى تردا لە خزمەتى گەل و نیشتمان دابێ, نەک لە پێناو ئەم پێڕ و ئەو تاقمە دا بێ.
بێ گومان ئەم ئەرکانە حکومەتێک ئەیەوێ و ئەتوانێ جێ بەجێ یان بکات کە بە کردار و بە گفتار حکومەتێکى نیشتمان پەروەر, دیموکراسى و سەربەخۆ بێ. ڕۆڵەى قوربانیان و لێقەوماوان و ئاوارەکانى گەل بێ.
جا ئەگەر لەبەر ڕۆشنایى ئەم بۆچون و لێکدانەوەیە بڕوانینە ئەو بەرهەم و دەسکەوت و گۆڕانکاریە پێشکەوتوانەى کە لە ماوەى ٣٠ سى ساڵى تەمەنى حکومەتى خۆنەتەوەیى دا لەم کوردوستانەدا بەرهەم هاتوە. بڕوانینە ژمارەى سوپاى بێکاران, سوپاى ئاوارەکانى ئەوروپا, سوپاى هەزاران خوێندکارى ڕەنجەڕۆ. دەیان هەزار خەڵکى لادێکان کە لە ناچارى دا رویان لە شارەکان کردوە... دەیان هەزار کەس کە ژیانیان لەسەر موچەیە و موچەیش نیە!! لەلایەکەوە
ئەگەر سەیرى سەدان کۆمپانیاى دەرەکى بکەین کە ڕژاونەتە وڵاتەکە و. شان بە شانى پەیدابونى سەدان کۆمپانیاى جۆراوجۆرى ملیاردێرەکانى کوردوستان و ئەو ملیارەها دۆلارەى نێردراوەتە دەرەوەى وڵات.
هەروەها هەزاران لەو مشەخۆرانەى کە موچەکانیان لە چوار ملیۆنەوە ئەچێت بۆ (٢٠, ٢٥) ملیۆن و ئێستا زوربەیان لە دەرەوەى وڵات ئەژین. ئەمە بێجگە لە سەدان هەزار بن دیوار و بن سێبەر. کە هەردو حزبەکە ڕایان گرتون بۆ دەنگدان لەکاتى هەڵبژاردن دا!
مەبەستم ئەوەیە کە حکومەتى هەرێم, حکومەتى ئەم کۆڕ و کۆمەڵانەیە, نەک خەڵکى ڕەنج و ماف خوراو. سەربارى ئەمانە, دو بەرەکى و ناکۆکى پارتى و یەکێتى و کێشمەکێشیان, کامیان بەتەواوى دەسەڵاتەکە قۆرخ بکەن. کە ئەگەڕێتەوە بۆ پێش هەڵگیرساندنى شۆڕش.








التعليق والتصويت على الموضوع في الموقع الرئيسي



اخر الافلام

.. اجتياح رفح.. هل هي عملية محدودة؟


.. اعتراض القبة الحديدية صواريخ فوق سديروت بغلاف غزة




.. الولايات المتحدة تعزز قواتها البحرية لمواجهة الأخطار المحدقة


.. قوات الاحتلال تدمر منشآت مدنية في عين أيوب قرب راس كركر غرب




.. جون كيربي: نعمل حاليا على مراجعة رد حماس على الصفقة ونناقشه