الحوار المتمدن - موبايل
الموقع الرئيسي


هەرێمى کوردوستان پاش ٣١ ساڵ بۆ پێشەوە یان بۆ دواوە؟!

احمد حامد قادر

2022 / 8 / 28
مواضيع وابحاث سياسية


بۆ ئەوەى کورد واتەنى (تفەنگ بە تاریکیەوە نەننێم) ژمارەیەک لەو کارو کردەوە زیان بەخشانە پیشان ئەدەم کەهەردو حزبەکەى دەسەڵات ئەنجامیان داوە و ئەیدەن. و بون بە مایەى ئەم ڕۆژگارە ڕەش و ناهەموارەى کە دانیشتوانى هەرێم تیادا ئەژین و لە مەینەتیدان.
پێشەکى بە رەئى زۆر کەس لەوانەى وەک چاودێر بە دواى ڕوداوەکان و بارودۆخەکەدا ئەچن. ئەو ناکۆکى و دوبەرەکیە ژەنگ هەڵهاوردوەى بەینى یەکێتى وپارتى هۆکارى سەرەکى و بنەڕەتى تێکڕاى ئەو پاشەکشێ و مەینەتیانەیە کە خەڵکى ئەم هەرێم/ ه دوچارى بوون. چونکە ئەم ناکۆکیى و دوژمنایەتیە بو بە هۆی ـ
یەکەم ـ بوبە هۆکارى شێواندن و ساختەکارى و پاشاگەردانى هەڵبژاردنەکەى ساڵى ٩٩٢ و دواتر هەڵوەشاندنەوەى یەکەم پەرلەمانى هەرێم.
دوەم ـ هەڵوەشاندنەوەى بەرەى کوردوستانى و بە مەبەستى بێ بەریکردن و دورخستنەوەى حزبەکانى تر!!
سێیەم ـ پێکەوەنانى (حکومەتى (٥٠ بە ٥٠) و دواتر بو بە مایەى هەڵگیرساندنى شەڕى ناوخۆ ئایارى ٩٩٤ کە تا ساڵى ٩٩٨ درێژەى کێشا و رێگاى خۆش کرد بۆ تورکیا و ئێران و ئەمریکا کە جێگە و رێگە بۆ خۆیان و کۆمپانیاکانیان سازبکەن!!
چوارەم ـ ئەو شەڕەى کە هێندەى تر ئەم وڵاتەى کاول کردو ئەم گەلەى داماو و دەربەدەر کرد!!
پێنجەم ـ ئەو شەڕەى کە خەڵکى (زاخۆ) ى کرد بە دوژمنى خەڵکى (هەورامان)!
شەشەم ـ ئەو ناکۆکیەى کە بەرژەوەندى هەردو حزبەکەو کۆمپانیا نابوتەکانى ئەوروپا لەسەر حسابى ئەم میللەتە بوژانەوە و بون بە ملیاردیر. و خەڵکێکى زۆرى ئەم وڵاتەشیان (دەستەمۆ) کرد وەک شەریک و وەکیل!١ بەجۆرێکیان بناغەیان داڕشتوە مەگەر هەر خۆیان هەڵى بتەکێنن!!
حەوتەم ـ هەر ئەم دو بەرەکی و ناکۆکیە بو کە دوژمنانى کورد (عێراقی و بێگانە) توانیان حوکمەزاتیەکەى (صدام حسن) بسەپێنن بەسەر پارتى و یەکێتى دا.
هەشتەم ـ هەر ئەم برژەوەندى پەرستیە بو کە ناوچەدابڕێنراوەکانى ئەم بەشەى کوردوستان تا ئەمڕۆ بوە هۆى لە بیربردنەوە و چاوپۆشى کردن لەوبەشەى هەرێم کە ئەبوایە لە ماوەى (٧ حەوت) ساڵ دا. واتە لە ٢٠١١ دا بگەڕێنرایەتەوە سەر هەرێم.
نۆیەم ـ هەر بەم هۆیەشەوەیە کە ئەمڕۆ هەرێم لە هەمو ساڵیکى پێشوتر ـ
١ بێ کارو کاسبى ترە. ٢ برسى ترە و هەژارترە. ٣ بارى ئابورى و کۆمەڵایەتى شپرزەترە. ٤ دەسەڵات لە دانیشتوان دورە پەرێزترە!! ٥ ملیاردێر و هەڵئاوساوى زۆرترە. ٦ کۆچکردوى بۆ وڵاتانى تر دەیان جار زیاترە!!
دەیەم ـ ئەگەر ئەم دو بەرەکیە و دەرهاویشتەکانى نەبوایە لەم (٣١) سالەدا ـ
١ هەرچى زەوى کشتکاری هەیە پوختە و ئامادە بکرایە و بەرهەم دار بوایە.
٢ هەمو گوندەکان ئاوەدان بکرانایەتەوە. کۆمەڵگە زۆرەملێ کانى (بعث) تەنها بۆ چەند نمونەیەکى بۆ مێژو بمایەتەوە.
٣ ئەبوایە بەروبومى باخ و بێستانى هەرێم ڕەوانەى دەرەوە بکرایە. نەک وەک ئێستا ئێمە کڕیاربین!
٤ ئەبوایە سامانى ئاژاڵ (وردە و ڕەشە وڵاخ) لەم هەرێم/ەوە بۆ دەرەوە بچوایە نەک ئێمە کڕیاربین!
٥ ئەبوایە ئێستا سەدان کارگەى گەورە و بچوکى بەرهەم دار دابمەزرایە. پڕبەپڕى پێداویستى هاووڵاتیان بەرهەمیان هەبوایە. نەک ئەو چەند کارگەیەش کە هەبون دابجرێن لەبەر خاترى قاسەى ئەم و ئەو!!
٦ ئەبوایە ئێستا هەزاران کرێکارى وڵاتانى دەوروبەر لەم هەرێمەدا ئیشى بکردایە. نەک سەدان هەزار بێکارى خۆمان ڕابکەن بۆ ئەوروپا.
لە کۆتاییدا ئەبوایە ئەم هەرێم/ ە لە سایەى (٣١) ساڵى حوکمى خۆنەتەوەیى, مایەى خۆزگە و ئاوات و قبلەنماى کوردى بەشەکانى ترى کوردوستان بوایە.
جا ئاخۆ ئەمڕۆ هەرێم بەرو پێشەوە ئەڕوا یان پاشە و پاش ئەگەڕێتەوە؟!








التعليق والتصويت على الموضوع في الموقع الرئيسي



اخر الافلام

.. احتجاجات في جامعات عراقية للمطالبة بوقف الحرب في غزة


.. مشاهد من لحظة وصول الرئيس الصيني شي جينبينغ إلى قصر الإليزيه




.. فيضانات وسيول مدمّرة تضرب البرازيل • فرانس 24 / FRANCE 24


.. طبول المعركة تُقرع في رفح.. الجيش الإسرائيلي يُجلي السكان من




.. كيف تبدو زيارة وليام بيرنزهذه المرة إلى تل أبيب في ظل الضغوط