الحوار المتمدن - موبايل
الموقع الرئيسي


نیاز و خواستى ئەمریکا لە کوردوستان دا؟

احمد حامد قادر

2022 / 10 / 4
مواضيع وابحاث سياسية


دواى ڕاپەڕینەکەى ئازارى ١٩٩١, کۆمپانیا هەمە پیشە زلهێزەکانى ئەمریکا و ئەوروپا بە چەشنى گورگ برسی دەستیان کرد بە پشکنینى بست بە بستى ئەم هەرێم/ ە و ڕایانگەیاند کە کوردوستان لەسەر دەریایەک نەوت و گاز وەساتەوە (بەندە).
لەوە بەداوە دەستیان بە بیرلێدان و دەرهێنانى نەوت کرد بەم زوانەیش نۆرەى گاز دێت !
سامانى نەوت و گاز بەردى بناغەى سیاسەتى (پڕۆژە و پلانەکان) ى ئەمریکایە لە هەریم/ ى کوردوستان دا, واتە هەمو هەوڵەکان لەو پێناوە دایە.
لێرەدا بۆ بەرچاو ڕونى تیشک ئەخەمە سەر ژمارەیەک لەو پلان و پڕۆژانە: ـ
یەکەم ـ بیناکردنى تازە و فراوانترکردنى فڕۆکەخانەى جەنگى و سەربازى لە پارێزگاى هەولێر ـ دەشتى هەولێر ـ کە چەندین هەزار دۆنم زەوى لە کیس دانیشتوانى ئەو دەبەرە داوە.
دووەم ـ پڕۆژەى چەکدارکردن و ڕاهێنان و یەکخستنەوەى هێزى پێشمەرگە , نوێکردنەوە و کردنى بە هێزێکى شەڕکەرى تۆکمە و لێهاتو بۆ ڕۆژى خۆى.
سێیەم ـ دامەزراندنى گەورەترین بارەگا و لەشکرگا لە بەینى هەولێر و کەلەکى یاسین ئاغا دا لەسەر تازەترین تەرز و شێوە. کە جێگەى هەمو دام و دەسگاکانى ئەمریکاى سبەى ڕۆژى تێداببێتەوە.
چوارەم ـ لە ساڵى ٢٠١٩ ەوە بەرەبەرە بالیۆزخانەى بەغدادى گواستەوە بۆ پارێزگاى هەولێر.
پێنجەم ـ لەدوا هەفتەى مانگى ئەیلولى ئەم ساڵ دا (یاداشتنامەیەکى) لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگە دا مۆرکرد بە نیازى زامن کردنى دەست وەردان (بەڕەسمى) لە کاروبارى ئەو هێزەدا!!
ئەوەى شایانى باسە پێشتر [ ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا] و چەند دەوڵەتێکى ترى سەر بە پەیمانى (ناتۆ) لەم پڕۆژەیەدا هاوکارى ئەمریکا بوون. بەڵام بە پێى ئەم یاداشت نامە تازەیە ئەمریکا تێکڕاى ئەو دەوڵەتانەى وەلانا!!
ئەم سەردان و هاتوچۆیەى کاربەدەستە سیاسی و سەربازە باڵا دەستەکانى ئەمریکا بۆ هەرێم بە تایبەتى هەر هەموى لە پیناوى سازدانى ئەو یاداشت نامە دا بو, کە کۆنترۆڵ کردنى هێزى پێشمەرگەیە!!
بۆ وەبیرهێنانەوە ئەڵیم لەو کۆبونەوەیەدا لە بەینى سەرۆکى ئەمریکا ـ جو بایدن ـ و سەرۆک وەزیران (مصطفى كاظمى) کاتى سەردانى (بایدن) بۆ ناوچەکە جو بایدن بە مصطفى كاظمى ووت (( وڵاتەکەتان خاوەنى سامانێکى کەم نمونەیە لە بوارى نەوت و گاز دالە ئاستى جیهان دا)). ئا لێرەوە بە تایبەتى (گرفتى وزە) ئەمریکا کەوتۆتە پەلەقاژێ و هەوڵى کۆنترۆڵ کردنى کوردوستان ئەدا هەردو بەشى عێراق و سوریا!!








التعليق والتصويت على الموضوع في الموقع الرئيسي



اخر الافلام

.. اجتياح رفح.. هل هي عملية محدودة؟


.. اعتراض القبة الحديدية صواريخ فوق سديروت بغلاف غزة




.. الولايات المتحدة تعزز قواتها البحرية لمواجهة الأخطار المحدقة


.. قوات الاحتلال تدمر منشآت مدنية في عين أيوب قرب راس كركر غرب




.. جون كيربي: نعمل حاليا على مراجعة رد حماس على الصفقة ونناقشه