الحوار المتمدن - موبايل
الموقع الرئيسي


درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى هەرێم لە پێناوى چى دا؟؟

احمد حامد قادر

2022 / 10 / 20
مواضيع وابحاث سياسية


پاش گفتوگۆیەکى درێژخایەن و کۆڵینەوەیەکى بابەتیانە پارتى و یەکێتى پێک هاتن کە تەمەنى پەرلەمان و سەرۆکى هەرێم بۆ ماوەى ساڵێک درێژبکەنەوە ... تا ئەو کاتەیش کورد واتەنى (خوا ئەمێنێ و موڵکى) ! بەواتایەکى ڕەوانتر ئەگەر ئەو کاتە پێک هاتنەوە یان بەتەواوى لەیەکتر دائەبڕێن!
ئەم کارە سەیرو سەمەرەیە لە مێژوى عێراق دا نەک هەر کوردوستان, دو هۆکارى سەرەکى هەیە: ـ
یەکەم ـ لەبەر ئەوەى ئەمە (٣٠) ساڵە ئەم هەرێم/ ە بەبێ دەستور ئەبرێ بەڕێوە وەکو هەر دەسەڵاتێکى خێڵایەتى (سەد ساڵ) لەمەوبەر.
دوەم ـ سەلمێنرا کە پەرلەمان دام و دەزگایەکى دروست کراوە و لە خزمەتى (حزب) دایە نەک میللەت!
چونکە ئەگەر بە ڕاستى پەرلەمانى گەل بوایە ئەبوایە حساب بۆ خواست و بڕیارى گەل بکرایە نەک پێشێل بکرێ! بۆیە ئەتوانین بڵێین کە ئەم پەرلەمانە واتە پاش درێژکردنەوەى بە بڕیارێکى ناڕەوا و نا دروست تەمەنى درێژکرایەوە هیچ شەرعیەتێکى دەستورى نەماوە. و لەمەودوا هەر بڕیار و پڕۆژە یاسایەک پەسەند بکات حوکمى شەرعى نیە. چونکە کۆمەڵانى خەڵک هیچ پەیوەندیەکیان بەو گۆڕانکاریەوە نیە و نەبوە.
ئەم کارەى پارتى و یەکێتى وەک دەرکەوتوە تەعبیر لە بارو دۆخێکى شپرزە و ناکۆک و ناشروستى سیاسى ئەم هەرێم/ ە ئەکات کە لەلایەکەوە پەیوەندە بە ناکۆکى پارتى و یەکێتى/ یەوە کە لە ساڵى ٩٦٢ بە دواوە سەرى هەڵداوە. لەلایەکى ترەوە ڕەنگدانەوەى دەست درێژى بێگانەیە لە کاروبارى هەرێم دا. بە پلەى یەکەم ئەمریکا و ئێران. کە دوابەدواى ڕوخاندنى (بەعس و سەدام) سەرى هەڵداوە و ساڵ بە ساڵ توندو تیژتر ئەبن!! و کاریگەرى مەترسى دارى لەسەر پاشەڕۆژ (ئایندە) ى ئەم هەرێمە زیاتر ئەبێ. ئەوەتا وەک ئەبینین لە ساڵى ٢٠٢١ ەوە پارتى لەبەرەیەک و یەکێتى لەبەرەیەکى تر, واتە نەیارى یەکتردا چالاکى سیاسی ئەنجام ئەدەن و ئەم هەڵوێستەیش لە دەست نیشان کردن و هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار عێراق دا ڕەنگى دایەوە و ئەبێ حساب بۆ سبەى ڕۆژى ئەم لەیەکتر دابڕانە بکرێ!! ....
درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمان لەلایەکى ترەوە لە مۆڵەت ـ پشویەک ئەچێ کە هەردو حزبەکە بە پێویستى ئەزانن بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان پاش تێپەڕکردنى ئەم ساڵە. لە لایەکەوە و چاوەڕوانى گۆڕانکاری سیاسی ئەکەن لەناوچەکەدا. لە ئەنجامى کێشە و ناکۆکى ئەمریکا و ئێران و کاریگەرى ئەو گۆڕانکاریە لە عێراق دابە هەرێم/ یشەوە. هەروەها ئەنجامى ئەم شەڕەى نێوان ( ڕوسیا و ئۆکرانیا) کە لەوانەیە ببێ بە شەڕى ڕوسیا و پەیمانى ناتۆ کە کار ئەکاتە سەر بارودۆخى سیاسى هەمو جیهان.








التعليق والتصويت على الموضوع في الموقع الرئيسي



التعليقات


1 - !!!!!!!!!
ناصر طه سليمان ( 2022 / 10 / 20 - 23:12 )
سڵ-;-او برا
تێ-;-نە-;-گيشتمان بۆ-;- بە-;- كوردي ئە-;-نووسيت لە-;- پە-;-جێ-;-كي عە-;-رە-;-بيدا...!!!؟؟

اخر الافلام

.. احتجاجات في جامعات عراقية للمطالبة بوقف الحرب في غزة


.. مشاهد من لحظة وصول الرئيس الصيني شي جينبينغ إلى قصر الإليزيه




.. فيضانات وسيول مدمّرة تضرب البرازيل • فرانس 24 / FRANCE 24


.. طبول المعركة تُقرع في رفح.. الجيش الإسرائيلي يُجلي السكان من




.. كيف تبدو زيارة وليام بيرنزهذه المرة إلى تل أبيب في ظل الضغوط