الحوار المتمدن - موبايل
الموقع الرئيسي


ئاخو حکومەتى نویى عیراق ئەم بارودوخە سەنگیەى گەل و ولاتى پی هەل ئەگیرى؟

احمد حامد قادر

2022 / 11 / 17
مواضيع وابحاث سياسية


ئاخو حکومەتى نویى عیراق ئەم بارودوخە سەنگیەى گەل و ولاتى پی هەل ئەگیرى؟
ئەو هەمو کیشە و گرفتە کەلەکەبوەى پی چارەسەر ئەکرى؟
حکومەتى تازەى عیراق پاش کیشە و ململانى یەکى دورو دریژى نیوان هیز و لایەنە نەیارەکانى یەکترى ناوخو و دەرەکى لەسەر زەوتکردنى دەسەلات کە یەک سالى رەبەقی خایاند، پیک هات.
سالیک ولات و گەلیکى (30) ملیونى هەمو کاروبارە سەرەکیەکانى راگیرابو. پاشاگەردانى بو [ حکومەتە بە ناو لەکارکەوتوەکە] ئارەزومەندانە حوکمى ئەکرد!!
کاروبارى ئەم ولاتە بە تایبەتى ئەو لایەنانەى کە پەیوەندى بە باری ئابورى و بژیوى جەماوەر و خزمەتگوزاریەکانەوە هەبو، سەرتاپا پشتگوى خرابو. بارى ئاسایشى ولات شپرزە و شیواوە و ئەرکە سەرەکیەکانى گەل و ولات پەیتا پەیتا کەلەکە ئەبى چارەسەرکردنیان گرانتر ئەبی!
کیشە کۆن و نوى کانى هەولیر و بەغداد کە وەلانراون بەبى چارەسەر بەردەوام کۆسپ و تەگەرەى نوى تر دروست ئەکەن و پەیوەندى هەریم و مەرکەز گرژ و گرانتر ئەبی. ئەمە لە کاتیک دا کە روژانە داهاتى نەوت لە زیاد بونە. ژمارەى ملیاردیرەکان لەپەرەسەندن دایە. ریژەى ئەو ملیارە دۆلارانەى ئەبرینە دەرەوە لە زیادبوونە. دەست دریژى بیگانە چروپرتر ئەبی و ژمارەى ئەو هاوولاتیانەى لە برسا و لە بیکارى دا رو لە دەرەوە ئەکەن لەسنور ترازاوە بە هەزارانیان (قرش ) خواردى!!
وەک بلاوکراوەتەوە ژمارەى ئەو خەلکەى کە ئاستى ژیانیان لەژیر هیلى هەژارى دایە گەیشتۆتە نزیکەى (11) یازدە ملیۆن کەس و ژمارەى بیکاران بە دەرچوانى کۆلیج و پەیمانگاکانەوە لە چوار ملیۆن تیپەرى کردوە! کەچى دەیان هەزار کەسى بیگانە لە عیراق دا کارئەکەن. پەیتا پەیتا ژمارەى موچەخۆران لە زیادبونە. سال بە سال ئامارى قاچاخ چیتى و دزى و تالان کردنى ئاشکرا و نهینى لە زیاد بونە. بیجگە لە (داعش) کە چەکى دەستى دوژمنە لە سنورى دەسەلاتى هیزە ئەمنیەکان دەرچوە .... هتد. ئەمانەى باسم کردن (مشتیکە لە خەرواریک).
بۆیە پرسیار ئەکرى ( ئاخۆ حکومەتى محمد شیاع السودانى) خۆى لەبەر هیرشى ئەم بنیانە هەرەس هاوردوەدا رائەگری؟!
هەر ئەم بارودۆخە هەرەس هاوردوە خۆى وەلامى ئەو پرسیارە ئەداتەوە بە (نەخیر) ! چونکە :
یەکەم: - ئەم حکومەتە حکومەتى هەمو لایەنە سیاسیەکانى ولات نیە. لایەنیکى بەرەى شیعە پشتیوانى ئەکات.
دوەم:- بەرنامە دارشتن جیاوازە و هەل و مەرجى جیبەجیکردنى جیاوازە.
سییەم:- ئەو زەمینە تۆکمە و لەبارە لە ئارادا نیە لە کە بیناى تازەى لەسەر دابمەزرى ( دارایى، شارەزایى، بەتەنگەوەهاتن، هاوکارى کردن ... هتد)
لەبەر ئەمانە ئەم حکومەتە نوى یە تەنها (پینەوپەرۆى) پی ئەکری!!
چونکە ئەو هیز و لایەنانەى ئەو ولاتەیان گەیاندە ئەم حالەتە (حالى جاو) هەر ماون و بەهیزن و هەلپەى بەش و دەسکەوتى زیاتر ئەدەن و بەربەرەکانى هەر گۆرانکاریەک ئەکەن کە لە دەسکەوت و دەسەلاتیان کەم بکاتەوە!! کەواتە ئەبى گۆرانکارى سیاسی و ئیدارى بنەرەتى ئەنجام بدرى ئەمیش هیشتا هەل و مەرجى بۆ نەرەخساوە!!








التعليق والتصويت على الموضوع في الموقع الرئيسي



اخر الافلام

.. احتجاجات في جامعات عراقية للمطالبة بوقف الحرب في غزة


.. مشاهد من لحظة وصول الرئيس الصيني شي جينبينغ إلى قصر الإليزيه




.. فيضانات وسيول مدمّرة تضرب البرازيل • فرانس 24 / FRANCE 24


.. طبول المعركة تُقرع في رفح.. الجيش الإسرائيلي يُجلي السكان من




.. كيف تبدو زيارة وليام بيرنزهذه المرة إلى تل أبيب في ظل الضغوط