الحوار المتمدن - موبايل
الموقع الرئيسي


بۆچی بەهاى دینارى عیراق داهێزرا؟

احمد حامد قادر

2023 / 1 / 22
مواضيع وابحاث سياسية


شارەزایانى بوارى ئابورى ئەڵێن ـ بەها و سەنگى پارەى هەر وڵاتێک پشت ئەبەستێ بەو سەرچاوەیەى کە هەیەتى و لە بازاڕى جیهان دا بازاڕى گەرمە. عێراق بە هەرێم/ ى کوردستان/ یشەوە ئەو سەرچاوە ئابوریانەى هەبوە و هەیەتى ... بێجگە لە بەروبومى کشت وکاڵ و ئاژاڵدارى کە جاران دو سەرچاوەى گرنگ بون. عێراق و کوردستان وەکو کۆمپانیا تایبەت مەندەکان درکاندیان کە لەسەر دەریایەک نەوت(١) وەساتەوە! و لە ساڵى ٩٢٧ ەوە نەوت کەوتە بازاڕەوە. ئێستا نزیکەى ٣ ملیۆن بەرمیل نەوتى عێراق ڕۆژانە دەچێتە بازارەوە و عێراق دوەمین وڵاتى خاوەن نەوتە لە جیهان دا.
نەوتەکەى هەرێم/ یش کە دەریایەکە ڕۆژانە (٧٥٠) هەزار بەرمیلى لێ دەرئەهێنرێ ... ئەوەبو (٨) ساڵ لەومەوبەر لە نزیک (چەمچەماڵ) کانگایەکى گازى سروشتى وەدەرکەوت کە بە ملیار مەترە سێ جا گازى تێدایە. و مەزەندەکراوە کە بەشى (٥) ساڵ وزەى بۆ هەمو ئەوروپا تێدایە. ئەمانە سەرچاوەکانى ئابورى عێراق/ ن کەچى پارەى عێراق (دینار) کە پشت بەم سامانە کەم وێنەیە ئەبەستێ ساڵ لە دواى ساڵ بەهاکەى لە بازارى جیهان دا هەر دائەبەزێ و هەڕەشە لە پاشەڕۆژى وڵاتەکە ئەکات واتە (دەسەڵاتى سیاسی).
بێجگە لەم هۆکارە, کێشە و ململانێى نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر دەست بەسەراگرتنى (کۆنترۆڵ کردنى عێراق) مەبەست کۆنترۆڵ کردنى نەوت و گاز/ ە هێندەى تر بارودۆخەکەى ئاڵۆزکردوە. هەر ئەم هۆکارەیش سەرچاوەى ناکۆکى شیعەیە لەگەڵ یەکتردا, لەگەڵ (سونە) دا و لەگەڵ کورد/ یش لە بەینى (پارتى و یەکیتى) دا لە بەینى ئەوان و حزبە ئیسلامیەکان دا!! و بەغداد و هەرێم دا!!
لەم گیژاوە لێڵەیش دا دزى و تاڵانچیتى, قاچاخچێتى لە ئاستێکى مەترسى داردا لە پەرەسەندن دان!! ئەوەى شایانى سەرسوڕمانە حکومەتى (شیاع السودانى) هاتوە بە تەمایە ئەم کەند و کۆسپ و گرفتانە تەخت بکات عێراق بە هەرێم/ یشەوە بگێڕێتەوە سەر شەقامە رێى دروست وەکو بێ ئاگا بێ لەم بارودۆخ و کێشە کەڵەکەبوانە. کورد واتەنى ( نە باى دى بێ و نە بارن) ! یان ئەمیش ئەیەوێ شتێکى چنگ بکەوێ!!
داهێزرانى بەهاى دینارى عێراق فیتى دەولەتە زلهێزەکان و کۆمپانیانیانە. ئەوان لەم بارودۆخ و ئیدارەیەى ئێستاى عێراق پەست و ناڕازین و لەناوە و لە دەرەوە کار بۆ گۆڕانکاریەکى بنەڕەتى ئەکەن. ئەى هەست ناکەن شان بە شانى داهێزرانى بەهاى دینار. جموجۆڵ و هێرشى (داعش) لە پەرەسەندن دایە دیسان بە فیتى ئەمریکا؟ بۆ ئەوەى ئەم حکومەتەیش نەى پەرژێتە سەر هیچ کارێکى تر! وە ئەمەیش بارێکى گرانە بەسەر بارى دارایى وڵاتەوە!
ئەوەى زیاتر سەرنج ڕائەکێشێ, کار بەدەستێکى ئەمریکایى لەم ڕۆژانەدا لە بەغداد ڕایگەیاندوە کە حکومەتى عێراق (شەرعیەتى نەماوە)! چونکە لەم وڵاتەدا پەرلەمانێکى شەرعى نیە تا (متمانەى بداتێ یان لێى وەربگرێتەوە). ئەمەیش ماناى ئەوەیە کە ئەمریکا لە پشتى هەمو ئەو هۆکارانەوەیە کە باسم کردن. و هەر هەموشیان بۆ ئەوەیە کە گۆڕانکاریەکى بنەڕەتى لە بوارى سیاسى و ئیدارى ئەم وڵاتەدا ئەنجام بدەن.
پەیوەست بەم بارودۆخەوە ساڵێک زیاترە کە گرانیەکى سەرنج ڕاکێش, بێکاریەکى مەترسی دار سەریان هەڵداوە. هیچ دوریش نیە کە دەستى ئەمریکا و ئێران/ ى تێدانەبێ. لە خزمەتى نەخشە و پلانى ئەوان نەبێ.
خۆلاسەى کەلام عێراق لە مۆلەقەدایە ( نەمان یان کەرت وپەرتکردن) زو بێ یان درەنگ.


(١) یەکەم چاوگى نەوت لە ٢٤/٢/١٩٢٧ لە کەرکوک/ بابەگوڕگوڕ دۆزرایەوە هەڵ ئەقوڵى ـ ئینگلیز دۆزیەوە.








التعليق والتصويت على الموضوع في الموقع الرئيسي



اخر الافلام

.. دول عربية تدرس فكرة إنشاء قوة حفظ سلام في غزة والضفة الغربية


.. أسباب قبول حماس بالمقترح المصري القطري




.. جهود مصرية لإقناع إسرائيل بقبول صفقة حماس


.. لماذا تدهورت العلاقات التجارية بين الصين وأوروبا؟




.. إسماعيل هنية يجري اتصالات مع أمير قطر والرئيس التركي لاطلاعه