الحوار المتمدن - موبايل
الموقع الرئيسي


هەرێمـى کوردوستان ئەبوایە ئێستا

احمد حامد قادر

2023 / 10 / 1
مواضيع وابحاث سياسية


ئەگەر وردبینانە لە هۆکارەکانى ئەم تەنگژە ئابوریە بکۆڵینەوە بە ئاشکرا بۆمان دەرئەکەوێ ئەم هەرێمە سەبارەت بە پێداویستیە سەرەکیەکانى ژیان پشتى بەستوە بە هاوردەکردن (أستیراد) ەوە. مەبەستم بەروبومەکانى پیشەسازى و کشتو کاڵ و ئاژەڵدارى/ یە. بەروبومى ئەم سێ سەرچاوە ئابوریە کراون بە بڕبڕەى پەیوەندى دەرەوەى هەرێم. واتە (خۆراک, پۆشاک, دەرمان , کەرەسەى خاوى ئەو وردە کارگانەى کە لەکایەدان.... هتد). ساڵانە سەدان ملیار دۆلار لە داهاتى ترى ئەم وڵاتە ئەدرێ بە زامن کردنى هەریەکە لەو پێداویستیانە.
ئەم حاڵەتەیش لەوە هاتوە کە چین و چەند توێژێکى حازر و مشەخۆر کاروبارى ئابورى هەرێم بەڕێوەئەبەن. و داهات و نەوت و غاز و گومرگى دەروازە سنوریەکان ئەدەن بەو پێداویستیانەى باسم کردن. لەگەڵ مەسرەفى بێ ئەندازە و بێ وێنەى خۆیان زیاد لە (١٠٠) هەزار موچەخۆرى بن سێبەردا, بەڵام بە پێى بەرژەوەندى خۆیان!
ئەم سیاسەتە ئابوریە چەوتە کە تەنها لە خزمەتى چین و توێژە دەسەڵاتدارەکەدایە. بۆشایى و کەلەبەرێکى بەرینى لە بوارى ئابورى وڵات دا دروست کردوە. لەلایەکەوە, قازانجى بێ سنور و دەسکەوتى مشەى بۆ ئەو چین و توێژانە مسۆگەرکردوە لەلایەکى ترەوە بوە بە مایەى بێکارى و بێ دەرامەتى و هەژارى زیاد لە نیوەى خەڵکى ئەم وڵاتە!!
ئەم هەرێمە ئەگەر شەڕى ناوخۆ و دوبەرەکى و کەم تەرخەمى و مشەخۆرى لە پێناوى خەڵکى کوردوستان دا وەلابنرایە ـ بوار نەدرایە بە بێگانە ئەم وڵاتە تاڵان بکات. گوندە سوتاوە و وێرانکراوەکانى ئاوەدان بکردایەتەوە. بایەخى جدى بە کشت وکاڵ و ئاژەڵدارى بدرایە. کارگە و کارخانەکان پەرەیان پێ بدرایە. بەرهەم و داهاتى نەوت و غاز لە خزمەت ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنى وڵات دا بوایە. ئەمڕۆ لەبەر بێکارى و نەبونى شارەکان پڕنەئەبو لە خەڵکى گوندەکان. بە هەزاران کەس (هێزى کار) ئەم وڵاتەیان چۆڵ نەئەکرد....
موحتاجى دەستى حکومەتى مەرکەزى نەئەبوین, خۆراکە نیوە ناتەواوەکەى کۆبۆن (بطاقة) نەئەبوین, چاوەڕوانى بەغداد نەئەبوین قەرزمان بداتێ بۆ فەرمانبەران!! هەر ئەم کوردوستانە بو کە جاران دانەوێڵە و ئاژاڵ و خورى و لۆکە و میوە و توتن و جگەرەى ئەناردە دەرەوە.
پرسیارەکە لێرەدایە ـ پاش زیاد لە (٣٠) ساڵ دەسەڵاتى خۆنەتەوەیى حوکم کردنى ئەم هەرێمە کامەیە دیاردەى ئاوەدانى؟ خۆش گوزەرانى؟
کامانەیە دەسکەوتەکانى زۆرینەى گەل لە سایەى دەسەڵاتى خۆنەتەوەیى دا؟!








التعليق والتصويت على الموضوع في الموقع الرئيسي



اخر الافلام

.. بدء التوغل البري الإسرائيلي في رفح


.. طفل فلسطيني ولد في الحرب بغزة واستشهد فيها




.. متظاهرون يقطعون طريق -أيالون- في تل أبيب للمطالبة الحكومة بإ


.. الطيران الإسرائيلي يقصف محيط معبر رفح الحدودي




.. دول عربية تدرس فكرة إنشاء قوة حفظ سلام في غزة والضفة الغربية