الحوار المتمدن - موبايل
الموقع الرئيسي


شەڕى ـ حماس ـ و ئیسرائیل نەک ئیسرائیل و فەلەستین

احمد حامد قادر

2023 / 11 / 5
مواضيع وابحاث سياسية


ئەم دوکەڵە بێ ئاگر نیە
شەڕى ـ حماس ـ و ئیسرائیل نەک ئیسرائیل و فەلەستین
ئەم شەڕە و هۆکار و ئەنجام
لەهەر کەسێک سیاسی و وریا بپرسرێ ئەم شەرە وێرانکەر و بکوژە چۆن و بۆ هەڵگیرسا؟ وەڵامێکى ڕۆتینى لەسەر زارە ـ ئەڵێ گەلى فەلەستین خاک و ڕەنج و مافى لەلایەن دەوڵەتى ئیسرائیلى سەر بە ئەمریکا وە لەساڵى ٩٤٨ وە زەوتکراوە! تا ئێستا چەند جارێک چ بە شێوەى ئاشتیانە چ بە شەڕ ( ساڵانى ٩٤٨ , ٩٧٣ , ٢٠٢٣ ) هەوڵى سەندنەوەى ئەو مافانەى داوە. بەڵام ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى بواریان نەداوە. بێجگە لەم ژیانە کولەمەرگیە هیچ مافێکى ترى بەدەست بێنێت. و سەربارى ئەوە توشى کوشتن و گرتن و ڕاوەدونان هێنراوە!
پرسیارەکە لێرەدایە بۆچى بەشێک لە گەلى فەلەستین (حماس) جارێکى تر لەگەڵ ئیسرائیل بەشەڕهاتەوە. و حکومەتەکەى (محمود عباس) یش هاوکارى ناکات!! و هەروەها دەوڵەتە عەرەبیەکان/ یش, مەگەر بە قسەى زل و کەمێک خۆراک ؟ ئەگینا جوڵەیان لێوەنایە.
پرسیارى دوەم (حماس) کە خاوەنى هەرێمێکە لە فەلەستین دابڕاوە (ضفە الغربیة), چۆن بە تەنیا باڵى و کەم توانایى و گەمارۆدراو و بەبێ کۆمەک و یارمەتى ئەم شەڕەى بەرپاکرد و هەرێم/ ەکەى بە وێرانکردن دا! چۆن ئەتوانێ بچێت بەگژ ئیسرائیل دا کە هەمو دەوڵەتە هاوپەیمانەکانى ئەمریکا یارمەتى ئەدەن؟
کوا کێ یارمەتى دەرى (حماس) ە, کوا چەک و زەخیرەى جەنگ؟ کوا هێزى سوپاى یارمەتى دەر, هیچ نەبێ کوا هەڕەشە!!؟ ئەى بۆچى پەلامارى ئەو سەرچاوانە نادەن کە پشتیوانى ئیسرائیل ئەکات؟! ئەى بۆچى خەڵکى فیداکار نانێرن بۆ یارمەتى (حماس) ؟ بۆچى پێش وەخت حسابى ئەمڕۆیان نەکردووە؟
پرسیارى سێیەم ـ حماس ئەتوانێ چەند ڕۆژ و حەفتە بەرگەى ئەو کوشت و بڕە و وێرانکاریە بگرێ؟
من لەو باوەڕەدا نیم کە (حماس) هێندە سادە و نەفام و گەمژە بوبێ بە بێ بەڵێن و گفتى پشتگیرى دۆستەکان و دەستەبراکانى گەلى فەلەستین ئەم شەڕەى هەڵگیرساندبێ؟! هەرچەندە تا ئێستا دەنگ و سەنگى بەدى کراوى لەو بابەتە بەدى ناکرێ. بەڵام ئەقڵى سەلامەت ئەوە قبوڵ ناکات (حماس) هێندە سادە و ساویلکەبێ کە بەبێ پشتیوانى و یارمەتى خۆى توشى ئەم جەنگە خوێناوى و کاولکەرە بکات! ئەو هەزاران گەنج و پیر و منداڵە بە کوشت بدات. ڕوبەڕوى دەوڵەتێک ببێتەوە کە هەمو دەوڵەتانى پەیمانى ئەتڵەسى هاوکارى بکەن.
بە مەزەندەى من ئەڵێم ـ ئەنجامى ئەم شەڕە لەم دو حاڵەتە بەدەرنیە ـ
یەکەم ـ تەفروتوناکردنى گەلى فەلەستین (حماس)
دوەم ـ وەرچەرخاندنى ئەم شەڕە دو قۆڵیە بە شەڕێکى بەرفراوان و وێرانکەر لەناوچەکەدا دەست پێ ئەکات , یەکێک لەم دو حاڵەتە بەم زوانە دەرئەکەوێ.
لەلایەکى ترەوە لەو باوەرەدانیم بەو ئاسانیە نیە کە ئیسرائیل و پشتیوانەکانى ئەیانەوێ عەرەب (ئیسلام) لە فەلەستین دەربکرێ. وەک ئیسرائیل بەتامایە. هەروەها ئەمریکا و کۆمەڵەى هاوپەیمانانى ئەتڵەسى هەرگیز بوارنادەن دەوڵەتى ئیسرائیل (بنکە سوپایى و موخابەراتى/ یان) بە ئاسانى لەدەست دەربچێ. ئەمەش ماناى ئەوەیە کە شەڕەکە پەرەئەسێنێ و توندوتیژتر ئەبێ!
بۆیە پێم وایە کە ئەم شەڕە وەک دەوڵەتانى خۆرئاوا هەستیان پێ کردوە, شەڕى لوت شکاندنى ئیسرائیل/ ە, لاوازکردنێتى. ئەگەر دەوڵەتە عەرەب و ئیسلامیەکانى ناوچەکە لەسەرى هەڵ بدەنێ. و دور نیە لە ئەنجام دا بگەڕێنەوە بۆ چارەسەرەکەى ساڵى ٩٤٨, واتە (بونى دو دەوڵەتى سەربەخۆ ئیسرائیل و فەلەستین/ ى سەربەخۆ ) و ئاشتى خواز کە بتوانن وەک دو دراوسێ و دۆست پێکەوە بژین.








التعليق والتصويت على الموضوع في الموقع الرئيسي



اخر الافلام

.. دبابة السلحفاة الروسية العملاقة تواجه المسيرات الأوكرانية |


.. عالم مغربي يكشف عن اختراع جديد لتغيير مستقبل العرب والبشرية




.. الفرحة تعم قطاع غزة بعد موافقة حماس على وقف الحرب


.. أميركا تدعو إسرائيل لقبول وقف إطلاق النار




.. هل ستقف الحرب في غزة بعد إعلان حماس؟