الحوار المتمدن - موبايل
الموقع الرئيسي


ئاخۆ دەوڵەتى عێراق چى بەسەر بێ

احمد حامد قادر

2023 / 11 / 19
مواضيع وابحاث سياسية


ڕۆژى ١٥/١٠/٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە کە مەحکەمەى باڵاى عێراق بڕیارى دا کە(محمد حلبوسى) سەرۆکى پەرلەمان دەست لە سەرۆکایەتى بکێشێتەوە. بەم بڕیارە پەرلەمان لەکار ئەکەوێ تا سەرۆکى نوێى بۆ دائەنرێ, جێگرەکەى یان کەسێکى تر. بێ گومان ئەم ڕوداوە دەرئەنجامى کێشەیەکى سیاسی درێژخایەنە و سەرچاوەکەى لە دەرەوەى عێراق/ ەوەیە و وە لە نێوان لایەنگرەکانیان دا لەناو عێراق دا. بە کوردى دەرئەنجامى کێشەى نێوان ئەمریکا و دەوڵەتى ئێران/ ە. لەسەر سامان و داهات و شوێنى جوگرافیاى عێراق/ ە. و لەم سەردەمە ئابوریە سەختەدا کە عێراق گرنگى خۆى هەیە بەهۆى هەردو (سامانى نەوت و غاز) ەوە, بەلاى هەردو دەوڵەتەکەوە.
ئەمە جگە لەو دوژمنایەتیەى کە دواى ڕوخاندنى (حمە ڕەزا شاە) ى ئێران لەلایەن شۆڕشى ئیسلامى خومەینى/ یەوە و ئەمریکا بەرەبەرە لە ئێران وەدەرنرا!!
هەروەها لەبەرئەوەى کە حکومەتى کۆمارى ئیسلامى ئێران بەتەمایە ئەمریکا نەک هەر لە عێراق بەڵکو لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست دەربکات!! دەمێکە ئێران بە نهێنى هەوڵ بۆ ئەم مەبەستە ئەدات, بنکە دائەنێ, هێز دائەمەزرێنێ بۆ ئەوەى بە جۆرێکى وەک سەرۆکى پەرلەمان یەکەیەکە لەکاریان بخات و دەست بەسەر عێراق دا بگرێت کە ئەمریکا کردویەتى بە بنکەى یەکەمى خۆى لەناوچەکەدا.
سەبارەت بە پاشەڕۆژى عێراق ئەمریکا پلانێکى ترى داڕشتوە, وردە وردە کار بۆ جێ بەجێ کردنى ئەکات. ئەگەر هەوڵەکانى بۆ گێڕانەوەى (حلبوسی) سەرنەگرێ. یان کەسێکى لێهاتوى سوننە مەزەبی سەر بە ئەمریکا شوێنى نەگرێتەوە.
ئەو نەخشە و پلانەیش کە لە کۆبونەوەى کەسایەتیە سیاسیەکانى سوننە بە سەرپەرشتى ئەمریکا بڕیاریان لەسەردرا. دەوڵەتەکە (دەوڵەتى سوننە) کە لەو کۆبونەوەیەدا بڕیارى لەسەر درا بریتى ئەبێ لە (هەرێم) ى کوردوستانى ئێستا لەگەڵ هەردو پارێزگاى موصڵ و صلاح الدین و شانیشینى ئەردەن و ناوچە کوردوستانیەکەى سوریا. کە ئەبوایە لە کۆتایى ٢٠١٨ تا نیسانى ٢٠١٩ کۆتایى بەم پلانە بهێنرێ, (( واتە دەوڵەتەکە دابمەزرێ )). چونکە لە ماوەى ئەم (٣٤) ساڵەدا ئەمریکا هیچ باوەڕو متمانەیەکى بە حکومەتى شیعەى عێراق نەماوە...
ڕوداوە سیاسەکانى ئەم چەند ساڵە دەرى خست کە ئەو متمانەیە ساڵ دواى ساڵ کەمتر و لاوازتر ئەبێ. لەبەرانبەریشدا دەسەڵاتى شیعە لە عێراق دا (نهێنى و ئاشکرا) لە پەرەسەندن دایە. بۆمباباران کردنى هەندێک پایەگا و شوێنى سەربازى ئەمریکا هەروەها دەرکردنى (حلبوسى) بەڵگەى ئەم ناکۆکیەى ئێران و ئەمریکایە لەسەر کۆنترۆڵ کردنى عێراق!
لەلایەکى ترەوە ئایە ئەم هێرشانەى ناوبەناو ئاڕاستەى بنکە و بارەگاکانى ئەمریکا ئەکرێ لە عێراق دابە هێزى سوپا و جەنگ بەرپەرچ ئەدرێنەوە یان بە کودەتایەکى سەربازى لەلایەن ئەمریکا یان ئێرانەوە!! یان وەک باس ئەکرێ بە دامەزراندنى دەوڵەتى (سوننە مەزەب) کە زوتر نەخشەى بۆ کێشراوە؟!








التعليق والتصويت على الموضوع في الموقع الرئيسي



اخر الافلام

.. تظاهرات في إسرائيل تطالب نتنياهو بقبول صفقة تبادل مع حماس |


.. مكتب نتنياهو: سنرسل وفدا للوسطاء لوضع اتفاق مناسب لنا




.. تقارير: السعودية قد تلجأ لتطبيع تدريجي مع إسرائيل بسبب استمر


.. واشنطن تقول إنها تقيم رد حماس على مقترح الهدنة | #أميركا_الي




.. جابر الحرمي: الوسطاء سيكونون طرفا في إيجاد ضمانات لتنفيذ اتف